قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: دانانی کاڵا و شتوومەک لەدەرەوەی مارکێتەکان قەدەغەدەکرێت.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: لێژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازا، بەسەرپەرشتی (نەبەز عه‌بدولحه‌مید) قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لێژنە، به مەبەستی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان ، پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ چه‌ندین کۆگا و سوپەرماڕکێت ئەنجامدا.
قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: مەبەست لە پشکنین و بەدواداچوونەکان، پابەند کردنی ئەو کۆگاو مارکێتانهیه ، كه کاڵاو شتوومەک و خۆراک و ئاوی خواردنەوە و خواردنەوە گازییەکان لەدەرەوەی شوێنەکانیان دادەنێن لەژێر کاریگەری پلەکانی گەرما، ئەمەش خۆی لەخۆیدا پێچەوانەوەی ڕێنماییەکانە.
راشیدهگهیهنن: ئەو شوێنانەی سەرپێچییان ھەبوو تۆمارکران و ھۆشداریان پێدرا، بەپێی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.