Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:35

کاوه‌ فه‌تحولڵا : پ ک ک واقیعیانه‌ بیر ناکاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

كاوه‌ فه‌تحولڵا چاودێری سیاسی له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ به‌دواداچوونی په‌رله‌مان له‌ شه‌رو ئالۆزیه‌كانی پ ك ك و توركیا رایگه‌یاند :

ئه‌و كێشه‌یه‌ كێشه‌یه‌كی دیاریكراوه‌ له‌ رابردووێكی دیاریكراو به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی ره‌وای كورد ، به‌ڵام پ ك ك بۆچی لێره‌ن ئه‌وه‌ پرسیاره‌ ، كه‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ هه‌رێمێكی باوه‌ڕپێكراوه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و ناوچه‌كه‌و له‌ سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیش ، هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان .

ئایا گۆڕه‌پانی خه‌باتی پ ك ك له‌ باشووره‌ ؟ ئه‌كید نه‌خێر . به‌ چ یاسایه‌ك و به‌ چ رێگایه‌ك ماف به‌ خۆی ده‌دات بوونی هه‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ خۆی په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی هه‌یه‌ و ئه‌ركی ئه‌و په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌شه‌ كه‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و به‌رگری له‌و خاكه‌ بكات حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵه‌ به‌ چه‌ندین كیشه‌ و گرفت له‌ گه‌ڵ به‌غدا ، پرسی بودجه‌ ، پرسی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، له‌و پرسه‌ش حكومه‌تی ئیتیحادی كه‌مته‌رخه‌می یه‌كه‌مه‌ له‌ پاراستنی سنوور .

له‌ هه‌مان كات په‌كه‌كه‌ واقیعیانه‌ بیر ناكاته‌وه‌ و ته‌عبیر له‌ واقیعی خۆی ناكات . هه‌نگاوه‌كان ده‌بێت په‌كه‌كه‌ ره‌چاوی بارودۆخی كوردستان بكات ، پێویسته‌ ئه‌و نه‌رمییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیستیغلال نه‌كرێت . له‌ رووی سیاسییه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاشته‌واییه‌كی نیشتیمانییه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی . شه‌نگاڵ ره‌مزی قوربانیدانی كورده‌ ، به‌ناوی سه‌یر په‌كه‌كه‌ بوونیان هه‌یه‌ ، حكومه‌تی عێراقیش مووچه‌یان پێده‌دات . 320000 ئاواره‌ی شه‌نگال به‌هۆی ئه‌و هه‌لسوكه‌تانه‌ی پ ك ك ناتوانن بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و سه‌روه‌ت و حاڵی خۆیان .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.