Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:43

هه‌رێمی کوردستان و ژاپۆن په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌کانی نێوانیان ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 11 - 7 - 2021 ، سەروەر کەمال ھاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بارزگانی  لەدیوانی وەزارەت لەگەل «ئاراکاوا میکیھێرۆ» کۆنسوڵی ژاپۆن لە هەولێر کۆبویەوە.
وه‌زاره‌تی بازرگانی رایده‌گه‌ێنێت:  لەکۆبونەوەکەدا  تاووتوێی چەندین بابەتی پەیوەست بە بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن کرا .
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: کونسوڵی ژاپۆن هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوامیان هەبێت و خۆشحاڵی و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت.
 له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی بازرگانی رایده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ لە نێوان تیمی وەزارەت و كونسوڵی ژاپۆن به‌رێوه‌چوو، چەندین پێشنیاز خرایە ڕوو کە دەبێتە مایەی پێشکەوتنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو لا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.