Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:52

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له‌ 100 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ دهۆک جێبه‌جێده‌کات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکات و جێگری پارێزگاری دھۆکیش رایده‌گه‌ێنێت، بەشێک لەو پڕۆژانە خراونەتە بواری جێبەجێکردن و ئەوانەی ماویشن لە قۆناغەکانی داھاتوو دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.
ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، رایده‌گه‌ێنێت: ئەمساڵ 102 پڕۆژە لە پارێزگای دھۆک جێبەجێدەکرێن و رەزامەندی ئەو 102 پڕۆژەیە وەرگیراوە و رۆژانە بە قۆناغ رادەگەیەندرێن، چونکە پڕۆژەکان پێویستیان بە وردبینی و پێداچوونەوە ھەیە دوای تەواوبوونی رێکارەکان رادەگەیەندرێن بۆ ئەوەی بخرێنە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌.
جێگری پارێزگاری دھۆک رایده‌گه‌ێنێت: بەشێک لەو پڕۆژانە چوونەتە بواری جێبەجێکردن و بەشێکی دیکەیان لەداھاتوودا دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.
ماجد سەید ساڵح ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: حکوومەتی ھەرێم لە سنووری پارێزگای دھۆک بەردەوام پڕۆژەی خزمەتگوزاری ھەیە لە بوار و کەرتە جیاوازەکان، ھەرچەند پڕۆژەیەک پێکەوە دوای تەوابوونی رێکارەکان دەدرێنە تەندرین و پارەیان بۆ خەرج دەکرێت، ئەوانەی رەزەمەندیان لەسەر دراوە تا ئێستا جێبەجێنەکراون ئەوانیش وەک خۆیان جێبەجێدەکرێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.