Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 00:38

رێباز حملان: کابینه‌ی نۆیه‌م له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا ده‌رئه‌نجامی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه‌

کوردستان TV
100%

رێباز حملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای دووساڵ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بابه‌تێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ نووسیویه‌تی..

دوو ساڵی سەخت و دژوار...

کابینەی (نۆ)دەستپێکێکی پڕ لە ھیواو ئاڵەنگارییەکی گەورە بەرامبەر دابەزینی نرخی نەوت، سەرھەڵدانی ڤایرۆسێکی کوشندەو دەگمەنی وەک کۆڤید ١٩ کۆرۆنا،ململانێی سیاسی و ناوخۆیی و ناوچەیی و ھەڕەشەی بەردەوامی سەربازی و تیرۆریستی،

دانووستانی درێژخایەنی بەغداد و ھەولێر،بەڵام لە دووساڵدا دەرئەنجامی بەرچاو لە ئاست چاوەڕوانیدا لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا لە کارنامەکەیداکە رایگەیاندبوو:

١-رێکكەوتن لەگەڵ بەغداد و رێککەوتن و لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە دەرئەنجامی ئەو رێکەوتنە دەردەکەوێت.

٢-چاکسازی و ریفۆرم لە داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆو خەرجی و ھەمووی بۆ گەل و پەرلەمان خرایە روو.

٣-ئاوەدانی و بەردەوامبوون لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و شەقام و پرد و نەخۆشخانە و کارگە و وەبەرھێنان و رەخساندنی ھەلی کار لە کەرتی تایبەت.

٤-گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری و دروستكردنی سایلۆو وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵ و پرۆژەی نوێی گەشتیاری.

٥-حکومەتی خەڵک و کوردستان بێ جیاوازی ناوچەو رەنگ و دین و زمان.

٦-بەردەوامبوون، کۆڵنەدان تا دووساڵی تر تەواوی کارنامەکە جێ بە جێدەکرێت.

چونکە کاپتنی ئەم کاروانە خاوەن بڕیارو بە ئیرادەو نیشتمانپەروەر و ماندوونەناسەوتیمەکەشی بە پشتیوانی جێگری سەرۆک وەزیران پشوو درێژ و خۆراگرو ئامادەی ھەموو بەرپرسیارێتییەکن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.