Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:17

کوردستانی ئێران.. خوشک و برایەک بە دەستڕێژی گولـلە لەلایەن برایەکیانەوە کوژران

کوردستان TV
100%

 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، پیاوێکی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوی "کیانووش عەزیزی"ی تەمەن 48 ساڵ چووەتە سەر ماڵی باوکی و خوشکێکی خۆی بە ناوی "فریشتە عەزیزی"ی تەمەن 35 ساڵ و برایەکی بە ناوی "میلاد عەزیزی"ی تەمەن 30 ساڵ و هەردووکیانی داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوشتوونی.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت،منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانی فریشتەش بەهۆی ئەو دەستڕێژیە بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات،  کیانووش بەهۆی کێشە لە سەر میرات خوشک و براکەی خۆی کوشتووە و ئەمڕۆیه‌ك شەممە 11ی تەمموز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.