بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان (KMCA) بڵاویکردەوە، بەھۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، کۆمپانیایەکی دەرمان لە دھۆک داخرا.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان (KMCA) لەراگەیەنراوێکدا بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینەکانی بەشی چاودێری دەرمان ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی کۆمپانیایەکی دەرمان لە پارێزگای دھۆک داخرا.
بهرێوهبهرایهتییهكه راشیدهگهێنێت، هۆکاری داخستنی ئەو شوێنە بەھۆی سەرپێچیکردن و لە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، لیژنەکانی چاودێری بازاڕ لە ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکانیان بەردەوامن لە سەرجەم پارێزگاکان و سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان: کۆمپانیایەک بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.