به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ، جۆن بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فشارێكی زۆری كراوه‌ته سه‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی ئه‌و میلیشیانه‌ی سه‌ر به ئێران كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كه‌نه ئامانج.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتیكیدا بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كه له كۆمارییه‌كانن ،پێیان وایه كه كاردانه‌وه‌كانی بایدن سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه وه‌ك پێویست و كارانین.
هه‌روه‌ها كۆمارییه‌كان ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی بایدن گرتووه‌و ده‌ڵێن شكستی هێناوه له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بریكاره‌كانی ئێران.
هاوكات رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری جیم ئینهۆف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران گواستویه‌تییه‌وه كه نابێت چاپۆشی له‌هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی میلیشیاكانی ئێران بكرێت.
هه‌روه‌ها ئینهۆف داوای لهجۆبایدن كردووه كه ستراتیژییه‌تێكی راسه‌ته‌قینه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌و كۆتایی هاتنی هێرشه‌كان دابنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مایك رۆجه‌ر،ئه‌ندامی لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: پێویسته روونبكرێته‌وه كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانمان لهههرشوێنێكی جیهان تووشی په‌لاماردان بوویه‌وه، ده‌بێ به‌خێرایی و به‌هێز وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.