به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: به گوژمه‌ی شه‌ش ملیۆن و نیو ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی تاسلوجه - سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێده‌كرێت .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان و بەدواداچوونی قۆناغەکانی جێبەجێکردنیان، شاندێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاری ئەحمەد قادر لەگەڵ ئیسماعیل سەرپەرشتیاری قەرزی ژاپۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ،پرۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بەسەر کرایه‌وه و لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە و کۆمپانیای ڕاوێژکاری جێبەجێکار(خطیب العلمی)و نوێنەری UNDP لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی،جەخت لە تەواوکردنی پرۆژەکان کرایەوە بەر لە وەرزی باران.
لە لێدوانێکدا ئەندازیار ئاری ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە بۆ بەدواداچوونی پرۆژەی ڕاکێشانی هێلی سەرەکی لە تاسڵوجە بۆ سلێمانی بەبۆری تیرەی 600 ملیم،هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆ و دانانی تۆڕی ئاو لەچەند گەڕەکێکی شاری هەڵەبجە ڕێکخرا،دەمانەوێ بەر لە وەرزی باران ئەو پرۆژانە تەواو بکرێن.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ئاماژەی بە پرۆژەکان کرد کە دەستی پێکراوە و گوتی: تا ئێستا نزیکەی 1200 مەتر کاری هەڵکۆڵین لە پرۆژەی ئاوی تاسڵوجە-سلێمانی کراوە و 50% ی کەرەستە و پێویستی پرۆژەکانی گەیشتوون لەگەڵ ئەوەی هێنانی کەرەستەکان بەردەوام دەبن تا کۆتایی هاتنی پرۆژەکان،ئومێدیش دەکەین ئەو پرۆژانە ببنە پاڵپشتیەکی باش بۆ شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.