له شاری سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ر به ده‌سته‌ی كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا 10 كه‌س خۆیان بۆ هه‌ریه‌ك له پۆسته‌كانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامی لقه‌كه كاندید كردبوو، به‌ڵام دواتر پێنج كه‌س له پڕۆسه‌كه كشانه‌وه، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، كاروان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج به سه‌رۆكی نوێی لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردراو یاسین عهبدولمهنافیش بووه جێگری سه‌رۆكی لقه‌كه، هه‌ریه‌ك له چیا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم و كوردستان زاهیرو كاوه سه‌دیقیش به ئه‌ندامی لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه هه‌لبژێردران.
جێگای باسه له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌مان پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لقه‌كانی دهۆك و هه‌ولێرو كه‌ركوكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق سازكرابوو.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌کی نوێ بۆ لقی سلێمانی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.