Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:49

کۆڵۆمبیا پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی جامی کۆپا ئه‌مه‌ریکای به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


له‌سه‌ر دیاری كردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می پاله‌وانێتی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی كۆلۆمبیاو پیرۆ له‌سه‌ر یاریگای مانی جارینشای نیشتمانی له‌ ولاتی به‌رازیل روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ .
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ هه‌لبژارده‌ی پیرۆ به‌ گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش له‌ خوله‌كی چل و پێنج له‌لایه‌ن یاریزان یۆشیمار یۆتۆن تۆمار كرا ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چل و نۆ خوان كوادرادۆ به‌ لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ كۆلۆمبیا تۆمار كرد.
 هێرشه‌كانی كۆلۆمبیا به‌رده‌وامیان هه‌بوو له‌ خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش لویس دیاز گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ كۆلۆمبیا تۆمار كرد ، یاریزانانی پیرۆ به‌م ئه‌نجامه‌ رازی نه‌بوون و له‌ خوله‌كی هه‌شتاو دوو جیانلۆكا لابادۆلا به‌لێدانی سه‌ر گۆلی دووه‌می تۆمار كردو یاریه‌كه‌شی یه‌كسان كرده‌وه‌ ، به‌لام له‌ چواره‌م خوله‌كی كاتی زیادكراودا لویس دیاز گه‌رایه‌وه‌وبه‌ لێدانێكی به‌هێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می كۆلۆمبیای تۆمار كردو سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه‌ هه‌لبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی و كۆلۆمبیا پله‌ی سێیه‌می جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌ست هێناوله‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئاماده‌بوو میدالیای برونزو خه‌لاتی سه‌ركه‌وتن به‌خشرایه‌ یاریزانه‌كان.
   

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.