كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر، یاری كۆتایی چل وحه‌وته‌مین پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆپی پێ له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له یاریگای ماراكانای به‌ناوبانگ له شاری ڕیۆ دی جانیرۆی وڵاتی به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاری نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه به كلاسیكۆی گه‌ردوون ناوده‌برێ، به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆناسهرۆكی شاره‌وانی شاری ریۆ دی جانیرۆ رایگه‌یاند گه ژماره‌یه‌كی كه‌م له هانده‌ران ئاماده‌ی بینینی یاریه‌كه ده‌بن.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دوایین یه‌كه‌ی ئاماده‌كاریان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كه ئه‌نجامداو ڕاهێنه‌رانی هه‌ردوو تیپیش پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌یان ئاماده‌كردووه، له قۆناغی پێش كۆتایدا، به‌ڕازیل به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له پیرۆی برده‌وه‌و ئه‌رژه‌نتینیش به جیاوازی لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر كۆلۆمبیا تۆماركرد، هاوكات ئه‌م یاریه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت له نێوان هه‌ریه‌ك له نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین كه پێشتر هه‌ردوو یاریزان به‌یه‌كه‌وه له ڕیزی بارسێلۆنا یاریان كردووه.
له مێژووی پاڵه‌وانێتیه‌كانی كۆپا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له سیی و سێ یاری ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، ئه‌رژه‌نتین له پازده یاری براوه بووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕازیل له ده یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و له هه‌شت یاریش یه‌كسان بوونه، هاوكات ئه‌رژه‌نتین چوارده جار نازناوی كۆپا ئه‌مه‌ریكای بردۆته‌وه‌و به‌ڕازیلیش نۆ جار به نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه شاد بووه كه دوایینیان دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌ده‌ستی هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.