Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:31

پنتاگۆن: ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاکانه‌وه‌ رێکده‌خرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا( پنتاگۆن) به‌ دووری ده‌زانێت چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ببێته‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

كه‌ناڵی سكای نیوز له‌سه‌ر زاری پنتاگۆن گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ كه‌ ئاڵه‌نگاری گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ ئێرانه‌ كه‌ پاڵپشتی له‌ تیرۆریستان ده‌كات.

هه‌روه‌ها پنتاگۆن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانه‌وه‌ رێكده‌خرێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌وان چاودێری ئه‌و جموجۆڵانه‌ی میلیشیاكانی ئێران له‌یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن كه‌ په‌لاماری هاوبه‌شه‌كانیان له‌ سعوودیه‌ ده‌ده‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ جموجۆڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئێرانه‌ بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌دووری ده‌زانێ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ببێته‌
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌عێراق ده‌بیندرێن،چونكه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ  ببینن كه‌ حكومه‌تی عێراق سه‌قامگیرو خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.