وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیاوە دەستپێکردووە و پرۆژەکەش بارگرانی زۆر لەسەر کارەبای زاخۆ چارەسەر دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بەدواداچون و ئامادەکارییەکان لە وێستگەی 132 كەی ڤی لە زاخۆ، دەستیپێکردووە بۆ وەرگرتنی وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیاوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، بڕیارە وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیا لە رێگەی وێستگەی زاخۆوە بۆ وێستگەی دووبان لە سێمێل بگوازرێتەوە.
لە به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: كه وەزیری كارەبا بەدواداچوونی بۆ پرۆژەی هێڵی كواشێ - زاخۆ كردووە، كە لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەکرێت و پرۆژەکە، بار گرانی زۆر لەسەر كارەبای دەڤەری زاخۆ چارەسەر دەکات.
وەزارەتی کارەبا: ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی وزەی کارەبای زیاتر لە تورکیاوە دەستیپێکردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.