Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:56

کۆتایی به‌ خولى ڕێبازی بارزانى نه‌مر بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ هێنرا

کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2021.7.8، به‌ئاماده‌بوونى فه‌ریقى یه‌كه‌م عومه‌ر عوسمان، نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسى پارتی دیموكراتی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و لیوا عه‌زیز وه‌یسى، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ به‌رپرسانى لق و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تی پارتی، له‌ ڕێوره‌سمیكدا، كۆتایی هێنا به‌ خولى (ڕێبازی بارزانى نه‌مر) بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانى ڕۆشنبیرى و راگه‌یاندنى سنوورى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى.
دواى پێشكه‌شكردنى چه‌ندین ووتار له‌باره‌ی خوله‌كه‌ و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى، له‌لایه‌ن نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى و پارێزگارى هه‌ولێر و به‌شیك له‌ به‌پرسانى دیكه‌، ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستایانى وانه‌بێژ و بڕوانامه‌ى به‌شداربوون به‌سه‌ر ده‌رچووانى خوله‌كه‌دا دابه‌شكرا.
جێگه‌ی باسه‌، خولى (ڕێبازی بارزانى نه‌مر) بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانى ڕۆشنبیرى و راگه‌یاندنى سنوورى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، له‌ 2021.3.15 بۆماوه‌ى (9) هه‌فته‌ به‌ به‌شدارى (31) ئه‌فسه‌رى یه‌كه‌كانی سنووری فه‌رمانده‌یی و چه‌ندین مامۆستای زانكۆ و وانه‌بێژ و پسپۆرى بواره‌ جیاجیاكان له‌ فه‌رمانده‌بى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى به‌ڕێوه‌چووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.