Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:48

 هۆشداری له‌ باران بارینی به‌خوڕ له‌ ژاپۆن ده‌درێت

تا به‌یانیی رۆژی هه‌ینی
کوردستان TV
100%

دوای هۆشداریدان له‌ باران بارینی به‌خوڕ نزیكه‌ی 330 هه‌زار كه‌س له‌ پارێزگاكانی باشووری رۆژئاوای ژاپۆن گوازرانه‌وه ناوچه‌ی ئارام.

ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن JMA‌، هۆشداری دا له‌ باران بارینی به‌خوڕ، روودانی لافاو و رۆچوونی زه‌وی له‌و پارێزگایانەی ده‌كه‌ونه‌ كه‌ناری ده‌ریای ژاپۆن له‌ رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌.

هۆشداری درا له‌ رۆچوونی زه‌وی له‌ هێرۆشیما، ئۆكایاما، هایۆگۆ، شیمانه‌ و تۆتتۆری و به‌رده‌وامبوونی باران بارینی به‌خوڕ تا به‌یانیی رۆژی هه‌ینی.

دوای هۆشدارییه‌كه‌، 310 هه‌زار كه‌س له‌ شیمانه‌ و 19 هه‌زار كه‌سیش له‌ تۆتتۆری گوازرانه‌وه‌ ناوچه‌ی ئارام.

رووباری لو له‌ ناوچه‌ی ماتسوه‌ له‌ شیمانه‌ زۆری نه‌ماوه‌ سه‌رڕێژ بێت، دوای بارانبارینی به‌خوڕ له‌ ناوچه‌ی ئیزومۆ، رۆچوونی زه‌وی رووی دا و زیانی لێ كه‌وته‌وه‌.

دوای ئه‌و بارانه‌ به‌ خوڕه‌ی کە سێی ته‌مووز پارێزگای شیزوۆكای گرته‌وه‌، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ و رزگاركردنی 27 كه‌سی بێسه‌روشوێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.