لە بەغدا پایتەختی عێراق، بە سێ مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن تۆڕی میدیای ئەمنیی سەربە حکوومەتی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە کاتەکانی درەنگانی شەو، سێ کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە.
باس لەوە کرا کە کارەکانی هەواڵگریی بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
لە رۆژانی رابردوودا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر شارەکانی ئەنبار و هەولێر کە بنکەی سەربازانی ئەمریکای لێیە.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە هێرشەکان لەلایەن هێزەکانی میلیشیای نزیک لە ئێران ئەنجام دراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.