Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:50

سه‌رۆکی کۆنسه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ قوبرس هاته‌ ده‌نگ

چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت بۆ كێشه‌ی قوبرس قاییلی قه‌بووڵ نییه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئۆرسه‌لا ڤۆنده‌ر لاین له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ قوبرس هاته‌ ده‌نگ.

سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئۆرسه‌لا ڤۆنده‌ر لایه‌ن رایگه‌یاند كه‌ پێشتریش هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌ورووپایان له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ باكووری قوبرس و ده‌ستوه‌ردانییه‌كانی توركیا له‌ كێشه‌ی قوبرس به‌ راشكاوه‌یی به‌ ئه‌ردۆغان راگه‌یاندووه‌.

ڤۆنده‌رلاین ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌ورووپا به‌وردی چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌، چۆنێیه‌تی ئه‌نجامدان و ئه‌و په‌یامانه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كات كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌یاندات.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێشنیاره‌كه‌ی توركیا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی قوبرس لا په‌سه‌ند نییه‌ و له‌ دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌ چونكه‌ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت، دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

بڕیاره‌ سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی 20ی حوه‌زیران سه‌ردانی باكووری قوبرس بكات و گوتارێكیش له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی قوبرسه‌وه‌ پێشكه‌ش بكات.

توركیا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بێجگه‌ له‌ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ی بۆ كێشه‌ی قوبرس لا قه‌بووڵ نییه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.