بهبۆنهی كۆچی دوایی مامۆستا (یوری شامیل نەبیێڤ) كهسایهتی سیاسی و كلتووری كوردی رووسیا و جێگری فدراسیۆنی نێونهتهوهی كوردانی یهكێتی سۆڤێیتی پێشوو، سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاو كردهوه و سهرهخۆشی له خانهوادهكهی دهكات:
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی یوری نەبیێڤ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی كوردی ڕووسیا و جێگری فدراسیۆنی نێونەتەوەی كوردانی یەكێتیی سۆڤیێتی پێشوو و سەرۆكی ڕێكخراوی هاوكاری و تەبایی لەگەڵ گەلی كورد مامۆستا (یوری شامیل نەبیێڤ)ـمان پێ گەیشت كە بەهۆی نەخۆشیەوە لە شاری مۆسكۆ كۆچی دوایی كردووە. مامۆستا یوری نەبیێڤ كەسایەتییەكی دلسۆز و نەتەوەیی بوو كە ڕۆڵێكی بەرچاوی لە یەكێتی و تەبایی نێوان كوردان و بڵاوكردنەوەی كولتور و بیری نەتەوەیی هەبووە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو یوری نەبیێڤ و جەماوەر و ڕێكخراو و چالاكوانانی كورد لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و ڕۆحی خوالێخۆشبووش شاد بێت.
مەسعود بارزانی
6ـی تەمووزی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.