رۆژنامه‌نووس و راوێژكاری سه‌رۆككۆماری پێشووی توركیا، ئه‌حمه‌د تاكان له میانی بابه‌تێكدا باسی له‌وه كردووه كه دوو جاره سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای له وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ووڵاته سولێمان سویلوو كه ده‌ستی له نێو كاری مافیاییدا هه‌یه، ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
ئه‌حمه‌د تاكانی نووسه‌ر باسی له‌وه كردووه كه هه‌ر دوو جار، سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكوه‌زیری پێشووی توركیا بن عه‌لی یڵدرێم راسپاردووه كه به سویلو بڵێت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر دوو جاره‌كه سویلوو وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی نه‌داوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئیدیعایانه، سه‌رۆكی گشتی بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا ( مه‌هه‌په) ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیش رۆژی سێشه‌ممه له میانی گوتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه ئه‌وان قه‌بووڵ ناكه‌ن گۆشار بخرێته سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ بۆئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و به ته‌نیای ناهێلێن.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سولێمان سویلوو ساڵی رابردوو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه ،به‌ڵام سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌به‌ر گۆشاره‌كانی بزۆتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا ئه‌و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یه‌ی قه‌بووڵ نه‌كرد.
سولێمان سویلوو كه كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته، به‌م دوایانه چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر له لایه‌ن سه‌رۆكی مافیای نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا سه‌دات په‌كه‌ره‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه كه تێیایاندا ئاماژه به تێوه‌گلاو بوونی سویلوو به كاری مافیایی ده‌كرێت.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.