نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان كه سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه.
له قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، دیۆكۆڤیچ به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له كریستیان گارینی چیلی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش چوار، شه‌ش دوو بوو، دیۆكۆڤیچ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی بیسته‌مین نازناوی گراندسلام له كاروانی وه‌رزشی خۆی ده‌دات و له قۆناغی داهاتووش، ڕووبه‌ڕووی مارتۆن فوسۆڤیكسی هه‌نگاری ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چواره‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، ڕۆجێر فیدرێری سویسری و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر لۆرێنزۆ سۆنێگۆی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی بیست وحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار، شه‌ش دوو بوو، له قۆناغی داهاتووی پاڵه‌وانیتی ویمبڵدۆن، فیدرێری خاوه‌نی هه‌شت نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕووبه‌ڕووی دانیێل مێدڤیدیڤی ڕوسی ده‌بێته‌وه .
نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی گه‌یشته قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.