ئهمڕۆ یەکشەممە 4ی 7ی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان کردووە و رایدهگهێنێت: لە پێناو بەرژەوەندە گشتی و بە رەچاوکردنی وەستانی سیستەم لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆکاری تەکنیکی، چەند بڕیارێک دران بهم شێوهیه:
1-ماوەی تۆمارکردنی نمرەی درێژکراوەتەوە بۆ رێکەوتی 11ی7ی2021.
2- رێکەوتی 12ی7 سیستەم ئامادەدەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بەقوتابیان .
3- پێویستە لە رێکەوتی 12ی7 تاکو18ی 7 ئەنجام بە قوتابیان ڕابگەینرێت و پەڵپ قوتابیان و نمرە هەڵە تۆمار کراوەکان لەو ماوەیە لە سیستەم چاکبکرێت.
4-رێکەوتی 19ی 7 سیستەم بۆ دواین جار لەسەر خولی یەکەم run دەکرێت و دادەخرێت، بۆیە پێویستە پێش ئەو کاتە هیچ کێشەیەک لە نمرە تۆمار کراوەکان نەمابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.