بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ى 7 ى 2021 ، دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه، كه یەكێكیان نهۆمی دووه‌می خانووەكەی به كرێ داوه و دزییان له كرێچییه‌كه كردووە.
پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: تۆمەتبارەكان دزییه‌كه‌یان به جۆرێك كردووه، کاتێک کرێچییەکە لە ماڵ نەبووە، دزییان له ماڵه‌كه‌ی کردووە و بڕی 60 هەزار دۆلار (شەش دەفتەر)یان دزیوە، دواتر هەر خۆیان چوونەتە پۆلیس و سكاڵایان تۆمارکردووە، كه دزییان لێكراوه".
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دواتر پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه و ئاشكرابووه خۆیان دزییه‌كه‌یان كردووه و ئه‌و سكاڵایه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی دزییه‌كه‌یان بووه.
له كۆتاییدا رایده‌گه‌یه‌نن، هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 423 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.