سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی چاكسازی له كه‌رتی ئه‌منی، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و ئاماده‌یی خۆی و تیمه‌كه‌ی بۆ به‌شداری له سه‌رخستن و پێشكه‌وتنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ 4ی ته‌مموزی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له كریستۆف بیوك، سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئه‌منی و تیمێكی ئه‌فسه‌رانی باڵای یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، پڕۆسه‌ی چاكسازی و میكانیزمه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه، بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر و فراوانكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك هه‌یه، وتیشی: به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌كارو به‌رنامه‌كانی تیمی راوێژكاری چاكسازی له‌بواری ئه‌منی سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین.
نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ چاكسازی له‌كه‌رتی ئه‌منی، جه‌ختیكرده‌وه له پشتگیری و پاڵپشتی ناوه‌ند و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق، له‌م ڕوەشهوه دووپاتیكرده‌وه كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری وورده‌كاری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و ئامانجیانه له‌پاڵ تیمه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌وانیش رۆڵی خۆیان بگێڕن و هاوكاری وه‌زاره‌ت بن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه له دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یان روانی، هاوكات مه‌ترسیه‌كانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، بۆ ئه‌مه‌ش رێككه‌وتنی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر دروستكردنی چوار ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش به‌گرنگیه‌وه خرایه‌ڕوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌و ناوه‌ندانه هه‌نگاوێكی گرنكهو بپشتگیری ده‌كه‌ین و پێویستده‌كات فراوانتر بكرێـت.
یه‌کێتیی ئه‌وروپا به‌شداری لەچاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.