به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ نرخ و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان له شاری هه‌ولێر، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر پێكهێندراوه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له نرخ و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان.
دكتۆر بژار مووسا گوته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سكاڵایان له به‌رزی نرخ و خراپی خزمه‌تگوزاری له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان كرد، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكات بۆ نرخ و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و له هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی هه‌بێت ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
دكتۆر بژار مووسا گوتیشی: دوای گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری تەندرووستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە وەزارەتی تەندرووستی پەیڕەوێک دەربکات و نرخی خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە ئەھلییەکان کەم بکرێتە، کەمکردنەوەکە بە ڕێژەیەک دەبێت و ھەرکاتێک پەیڕەوەکە دەرچوو ئەوکات دیار دەبێت چەند لەسەدی کەم دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.