وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهبارهی دۆخی ئێستا كارهبای شارهكانی ههرێم و خەرجیی بەرهەمهێنانی کارەبا راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
دۆخی ئێستای بەرهەمهێنانی کارەبا و گرفتەکانی:
- رۆژی 15 حوزەیران، 5 یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوە لە کار کەوتوون، کە بە هۆیەوە 600 مێگاوات کارەبا لە توڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە.
- هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا پێویستی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا هەیە.
- توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3300 مێگاواتە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 3500 مێگاوات.
- کێشەی پەستانی گاز لە وێستگەی خەبات چارەسەر کراوە و 350 تا 400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو توری نیشتمانی گەرێندرایەوە و بەھۆیەوە بڕی بەرھەمھێنانی گشتی بەرز بووەتەوە.
- کێشەی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە.
- لە دهۆک توانای بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبامان هەیە. بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی تەنیا 80 تا 100 مێگاوات بەرهەم دێنین. تەنیا %10 بەکار خراوە.
- بە بوونی سوتەمەنی دەتوانین 1000 مێگاوات لە دهۆک و 1000 مێگاواتی دیکەشی لە هەولێر و سلێمانی بەرهەم بێنین.
- تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا بە دیزل سێ بەرانبەری تێچوونی بە گازی سروشتییە و خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی حکومەت، لە کاتێکدا دابینکردنی مووچە لە ئەولەوییاتی حکومەتە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەشی هەن.
خەرجیی بەرهەمهێنانی کارەبا:
- شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە بەرهەمهێنان کارەبا مانگانە 80 بۆ 85 ملیۆن دۆلارە. داهاتی وەزارەت لە ماوەی 5 مانگدا 179 ملیار دۆلار بووە، کە مانگانە دەکاتە 35.8 ملیۆن دۆلار.
- واتە 50 ملیۆن دۆلار کورتهێنانی هەیە.
- %65 خەرجی کارەبا لەسەر حکومەتە و %35 لەسەر شانی خەڵکە.
پێدانی کارەبا بە عێراق:
- وەزارەتی کارەبا هیچ لەو بڕە کارەبایەی کە بۆ خۆی بەرهەم دێنێت، ناداتە هیچ شوێنێکی دیکە.
- 340 مێگاوات لەو وێستگەیانە کە بە هۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە لە کار وەستاون، لە لایەن عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ بەکار خراون.
- عێراق بۆ خۆی لە رێگەی کۆمپانیانیاکانەوە سوتەمەنی دیزل بۆیان دابین دەکات و هیچ پەیوەندییەک بەو کارەبایەوە نییە، کە دەدەرێتە هاووڵاتیانی کوردستان.
پێوەری زیرەک:
پێوەری زیرەک یەکێ لە باشترین پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبایە. تا ئێستا زیاتر 750,000 پێوەری زیرەک بەستراون و دەکاتە نیوەی هاوبەشانی کارەبا.
بەهۆی پێوەری زیرەکەوە:
- کۆنترۆڵی بەفیرۆچوونی کارەبا کراوە.
- سەرپێچی کارەبا چارەسەر کراوە.
- مانگانە پسوولە دەدرێتە هاووڵاتیان.
- بۆ خوێندنەوەی پێوەر پێویست ناکات بچینە ناو ماڵی هاووڵاتیان.
- هیچ تێچوونێکی لەسەر هاووڵاتییان نییە.
کەمپێنی نەهێشتنی سەرپێچی:
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 18,100حاڵەتی سەرپێچی بڕاوە و کەمپینەکە لەسەر کارەکانی خۆی بەردەوامە.
هەر پارێزگایەک رێژەیەکی دیاریکراو کارەبای پێ دەدرێت:
هەولێر 42%
سلێمانی %28.3
دهۆک %24
گەرمیان %4.7
وەزارەتی کارەبا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.