پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا شه‌هیدكردنی ئه‌ندامێكی له گرتووخانه‌یه‌كی په‌یه‌ده‌دا به توندی ئیدانه‌كرد و رایده‌گه‌ینێت كه ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ناشیرینه له كاتێكدایه كه هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كانی كوردی كوردی هه‌یه و په‌یامێكی نه‌رێنی و خراپه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ره‌وه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی لقی پارتیمان ئه‌مین عیسا ئه‌مین ئه‌لعه‌لی دوای ئه‌وه‌ی بیست و دووی گوڵانی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی یه‌كێتی دیموكراته‌وه ده‌ستگیركرابوو و بۆ گرتوخانه‌ی داواكاری گشتی سه‌ربازی سه‌ر به په‌یه‌ده گواسترابووه‌وه له گرتووخانه‌ی په‌یه‌ده دا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان شه‌هید بووه.
له به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پهدهكهسهدا هاتووه دوای پشكنی پزیشكی دادوه‌ری، ته‌رمی ئه‌مین عیسا به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی، ده‌ركه‌وتووه كه جێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دڕندنه و شكاندن و سوتاند به‌سه‌ر هه‌موو لاشه‌یه‌وه دیار بووه.
په‌ده‌كه‌سه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ناشرینه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستاندنی یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی له كوردستانی سووریادا له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده‌دا به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ش په‌یامێكی نه‌رێنی و خراپه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر دا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه ئه‌وان وه‌كو كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌ده‌كه‌سه له‌كاتێكدا ئه‌و كاره دڕندانه به توندی ئیدانه ده‌كه‌ن و داوا له لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ن وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری و گهرهنتیكاری دانووستاندنه‌كانی یه‌كڕیزی كوردی كوردی ده‌كه‌ن و به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێ و ئه‌م كرده‌وه و تاوانه بوه‌ستێنن، هه‌روه‌ها داوا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن ده‌ستێوه‌ردان و لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه ناشیرینه‌دا بكه‌ن و تاوانبار و بكوژانی ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكه‌ن و دادگاییكردنێكی ئاشكرا و به‌چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و تاوانه له دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تییه و جێگه‌ی ئه‌وه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه راپۆرتی ساخته‌كارییه‌كانی به‌رپرسانی په‌یه‌ده ئاشكرا بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.