به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گوون بۆی توركی په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په له‌به‌ر گوتاره‌كه‌ی دوینێ ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یاندا، تووڕه‌ن و ره‌خنه‌یان له ئه‌ردۆغان كردووه.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په ره‌خنه‌یان له ئه‌ردۆغان كردووه وئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاكه‌په‌دا زیاتر له یه‌ك سه‌عات و نیو قسه‌ی كردووه كه هه‌مووی باسی سه‌رۆكی جه‌هه‌په كه‌مال قڵێجدارئۆغڵوی كردووه كه‌چی خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌ردۆغان باس له باشتركردنی دۆخی ئابووری خه‌ڵك بكات به‌ڵام له‌به‌ر قسه كردن له‌سه‌ر جه‌هه‌په و سه‌رۆكی جه‌هه‌په هیچ باسی دۆخی ئابووری و باشتر كردنی گۆزه‌رانی خه‌ڵكی نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په به ئه‌ردۆغانیان گوتووه كه دۆخی ژیانی خه‌ڵك زۆر خراپه، خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كرداری باشه بۆ باشتر كردنی دۆخی ژیانی و ئێمه‌یش هیچمان پێ نییه بۆیه ناتوانین بچینه نێو خه‌ڵكه‌وه و كه ده‌چینه نێو خه‌ڵكه‌وه خه‌ڵك گله و گازنده‌ی هه‌یه و ئێمه‌یش وه‌ڵاممان پێ نییه.
ئه‌رده‌لان گۆران
په‌رله‌مانتارانی ئاکه‌په بۆ ئه‌ردۆغان: ناتوانین بچینه نێو خه‌ڵکه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.