Erbil 20°C سێشەممە 22 نیسان 03:29

سوپای یەمەن تێکشکاندنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای یەمەن تێکشکاندنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی لە پارێزگای مەئریب ناوەڕاستی ئەو وڵاتە راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری سەنتەری زانیاری هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانیان لە خۆرئاوای پارێزگای مەئریب تێکشکاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە تێکشکاندنی دوو فڕۆکەکە نەخراوەتەڕوو.

هەروەها حووسییەکان هیچ راگەیەندراوێکیان لەبارەی تێکشکاندنی دوو فڕۆکەکە بڵاونەکردووەتەوە.

حووسییەکان لە مانگی شوباتی رابردووەوە تا ئێستا، هێرشەکانیان بۆسەر ناوچەکانی سەربە پارێزگای مەئریب ناوەڕاستی یەمەن کە یەکێکە لە گرنگترین قەڵاکانی حکوومەتی ئەو وڵاتە زیادکردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.