Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 23:12

گه‌رمیان .. پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەرکدا کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 1- 7 - 2021 ،  تەرمی پێشمەرگەیەکی لیوا (3) بەناوی (عه‌باس عه‌بدوڵڵا حه‌سیب ) لەدایکبووی 1980 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو .
مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری راشیده‌گه‌ێنێت: بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو دانیشتووی شاری خانەقینەو لەکاتی ئەرکدا لەنزیک خانەقین فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەئێستادا لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت و تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

 

 

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.