Erbil 12°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:41

به‌بریاڕی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم 2 تونێلی دیکه‌ دروست ده‌کرێن

کوردستان TV
100%


 له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ئاوەدا‌نکردنه‌وه‌ى حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و به‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دوو تونێلى نوێی دیکه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان دروست ده‌کرێن.

به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان،  رایده‌گه‌ێنێت، له‌ ئێستادا‌ دروستکردنى دوو تونێلى دیکه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و بە ڕەزامەندیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌، کە کاره‌ هونه‌رییه‌کان بۆ ئاماده‌کردنى پڕۆپۆزەڵى پڕۆژه‌که‌ ده‌ستیان پێکردووە و له‌لایه‌ن تیمێکى ئه‌ندازه‌ییه‌وه‌ ده‌رخسته‌ى تێچوون و ماوه‌ى ته‌واوکردنى پرۆژه‌که‌ ئاماده‌ ده‌کرێت، له‌ دواى ته‌واوبوونى رێکاره‌ ئیدارى و یاساییه‌کانیش، ده‌ست به ‌جێبه‌جێکرنى ده‌کرێت.

ده‌شڵێت، تونێله‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کى تورکییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێن، شوێنی دروستکردنیشیان نزیک له‌ شوێنێکى ناوچه‌که‌یه‌ که‌ به‌ هه‌سه‌نه‌ کاڕێ به‌ناوبانگه‌، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویست ته‌رخان بکرێت و گرفت نه‌یه‌ته‌ پێش، له‌ ماوه‌ى دوو ساڵ و نیودا ده‌توانرێت دروست بکرێن و بخرێنه‌ خزمه‌تى هاووڵاتیانه‌وه‌.

قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دروستکردنى ئه‌و دوو تونێله‌، گرنگیى زۆرى ده‌بیت بۆ ئاسانکاریى هاتوچۆ و که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و فشار و لۆده‌ى که‌ ئێستا له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى که‌مکرنه‌وه‌ى دووریى نێوان ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کانى ناوچه‌که ‌(که‌لار، سلێمانى، وارماوا، ده‌ربه‌ندیخان)، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وەی‌ له‌ ڕووى ئابوورییه‌وه‌ سوودى گه‌وره‌ى ده‌بێت، چونکه‌ ده‌ربه‌ندیخان ناوچه‌یه‌کى گه‌شتیاریى دڵفڕێنه‌ و کردنه‌وه‌ى ئه‌م تونێلانه‌ واده‌کات ژماره‌یه‌کى زیاترى گه‌شتیار و هاووڵاتیان ڕوو له ‌ناوچه‌که‌ بکه‌ن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى بووژانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ى که‌ ده‌که‌ونه‌ نزیک ڕێگاکه‌، به ‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌ سیفه‌تى بازرگانییان هه‌یه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.