Erbil 12°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:34

بۆچی ڕه‌نگه‌کانی ترافیک لایت ( سوور – زه‌رد – سه‌وز ) ن؟

کوردستان TV
100%

ره‌نگی سوور

ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونی مه‌ترسی له‌ زۆربه‌ی كلتوره‌كاندا، كه‌ ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی ته‌واو گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بڵێین ره‌نگی سوور له‌ دورترین ماوه‌ ده‌بینرێ له‌چاو ڕه‌نگه‌كانی تردا. به‌مانای ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ ده‌توانێ ئه‌م ڕه‌نگه‌ له‌ دورییه‌كی زۆرتر ببینێ وه‌ك ڕه‌نگه‌كانی تر.  له‌هێماكانی تری هاتوچۆدا ڕه‌نگی سوور ده‌بینرێ وه‌ك هێماكانی ( بوه‌سته‌ – مه‌وه‌سته‌ وه‌ چه‌ندین هێمای تر)، ره‌نگی سوور به‌مانای وه‌ستان هاتووه‌ ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی ئوتومبێلیش هه‌بووبێ وه‌ك له‌ هێماكانی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا. ئه‌مه‌ش له‌كاتی گۆڕینی ڕێڕه‌وی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كاندا به‌كاریان هێناوه‌ بۆ ئاماژه‌دان به‌ چۆڵ نه‌بوونی هێڵی مه‌به‌ست.

ره‌نگی زه‌رد / به‌ واتای "ئاگاداربه‌" له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بینینی نزیكه‌ له‌ سوره‌وه‌

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی بزوێنه‌ره‌وه‌ هه‌تا ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1900  هه‌موو ئاماژه‌كانی وه‌ستان سوور نه‌بوون به‌ڵكو به‌شێكی زۆریان زه‌رد بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌شه‌ودا ئه‌سته‌م بوو بتوانرێت ئاماژه‌یه‌كی سووری وه‌ستان ببینرێت له‌ شوێنێكدا كه‌ ڕووناكی كه‌م بووه‌. ئه‌م ڕه‌نگی زه‌رده‌ سه‌ره‌تا له‌ (دیترۆیت) له‌ساڵی 1915 به‌كارهاتووه‌، هه‌مان شار دوای (5) پێنج ساڵ یه‌كه‌م ترافیك لایتی ئه‌لكترۆنی به‌كارهێنا كه‌ له‌ سوچێكی ویلایه‌تی میشیگان دانرا.

ره‌نگی سه‌وز / له‌سه‌ره‌تادا به‌مانای ئاگاداربه‌ بووه‌

رۆڵی ره‌نگی سه‌وز به‌پێی كات گۆرانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌، توانای بینینی ره‌نگی سه‌وز له‌ دووره‌وه‌ كه‌متره‌ وه‌ك له‌توانای ره‌نگی زه‌رد. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ئه‌م ره‌نگه‌ ئاستی بینینی كه‌متره‌ وه‌ك له‌هه‌ر ڕه‌نگێكی تر، وه‌ك سوور و زه‌رد. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باسی رابردوو بكه‌ین له‌پێش بوونی ئوتومبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌ردا سه‌وز به‌مانی (ئاگاداربه‌) هاتووه‌ له‌كاتێكدا (بڕۆ) به‌ڕه‌نگی سپی بووه‌. به‌كارهێنانی ره‌نگی سه‌وز بۆ جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانی (بڕۆ) له‌ ئه‌فسانه‌یه‌كه‌وه‌ هاتووه‌ كاتێك ئه‌ندازیارێك به‌هۆی ره‌نگی سپی ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ ڕێگاكه‌ی هه‌ڵه‌ كردووه‌ بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ ره‌نگی سه‌وز ئاماژه‌ بوو بۆ (بڕۆ)، له‌وكاته‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كاندا ته‌نها ڕه‌نگی سوور و سه‌وز به‌كاردێت.

له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: هێمن سالار

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.