Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:49

پارێزگاری هه‌ولێر: چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری ته‌واو نه‌کراو و پڕۆژه‌ی دیکه‌ له‌ ڕواندز جێبه‌جێده‌کرێن

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 30 - 6 - 2021 ،  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، سەردانی قایمقامیەتی قەزایی ڕواندزی کرد و لەلایەن ئەحمەد قادر، قائمیقامی ڕواندز و بەرێوەبەرانی ناحییە و بەرپرسانی ئیدارەی قەزاکە پێشوازی لێکرا.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارێزگادا هاتووه‌:  ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لەکۆبوونەوەیەکدا، لەگەڵ قائیمقام و بەرێوەبەری ناحییە و بەپرسانی ئیداری قەزاکە ئه‌نجامیدا، دەستخۆشی لە قائیمقام و بەرپرسانی ناوچەکە و لەڕێگەی ئەوانیشەوە لەسەرجەم فەرمانبەرانی دەڤەرەکە کرد کە سەرباری دۆخی سەختی دارایی و ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتین، بەڵام توانیویانە تاڕادەیەکی باش کارەکان و پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ئیدارییەکان بەڕێوەببەن.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاویشی كردووه‌ته‌وه‌: لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگای هەولێر، تەئکیدی لەیەک تیمی کارکردنی دام دەزگاکانی قەزاکە کردەوە و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "دڵخۆشین کە لێرە هەست بەو یەک تیمەی کارکردن دەکەین لەنێوان فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان، بەڵام خوازیارین ئەو یەکتیمەیە زیاتر بێت". 
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پارێزدا هاتووه‌: لەخاڵێکی تری کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر، جەختی لە خزمەتکردن و ڕێزگرتنی هاوڵاتییان لەدام و دەزگاکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین لەڕاییکردنی کاروبار و جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان کردەوە. پاشان پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە خزمەتکردنی هاوڵاتییان و گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ دەڤەرەکە لەچوارچێوەی دەستکردنەوە بە پڕۆژەکان، ڕایگەیاند: " بەمنزیکانە لەچوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەبڕی (1,500,000,000) ملیارێک و پێنج سەد ملیۆن دینار، لەسنووری قەزایی ڕەواندز بەشێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لەناوەندی قەزا و گوند و ناحییەکان دەست دەکەین بە ئەنجامدانی چاند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی کەبەشێکیان پرۆژەی تەواونەکراون و بەشێکی تریشیان پرۆژەی تازەن".

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.