Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:48

هه‌ڵمه‌تێکی ئاگادارکردن و هۆشیارکردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ لەهەولێر راگه‌یه‌نرا

ھەموو دوکان و شوێنێك دەبێ ئامێری ئاگرکوژێنەوەی ھەبێ
کوردستان TV
100%

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكی ئاگاداركردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ لەهەولێر راگه‌یه‌نرا

سەر لە بەیانی سێشەمە 2021.6.29، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی پارێزگاری هەولێر لەبەردەم قایمقامیەتی ھەولێر، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ئاگاداركردنەوە و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان و دوکاندار و شوێنە گشتیەکان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ڕاگەیندرا.

11

لەوبارەیەوە، نەبەز عبدالحمید، قایمقامی ناوەند، لە کۆنگرەوەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ، ڕایگەیاند: "ئەو هەڵمەتە بۆ شوێنانەیە کەپابەندنین بە ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی، لەلایەن لێژنەی پشکنینی و بەدواداچوون دوای ئاگادارکردنەوەیان، هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت و بە توندترین شێوە سزا دەدرێن و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵ و گیانی ھاوڵاتیانە، ھەروەھا ئەو شوێنانەی جێگای مەترسین ، پێشوتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگادار کراونەتەوە ، دەبێ ئەو کەم و کوڕییانەی لە ڕووی بەرگری شارستانییەوە ھەیانە بەزووترین کات جێبەجێی بکەن و سەرجەم ئەو زێدەڕۆییانەی لەبەردەم شوێنەکانیان ھەن ، بەتایبەتی کەل و پەلی پلاستیك و باغەو قوماش کە دەبنە ھۆی مەترسی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە".

قایمقامی ناوەندی ھەولێر هەروەها ڕایگەیاند: "ھەموو دوکان و شوێنێك دەبێ ئامێری ئاگرکوژێنەوەی ھەبێ، بە پێچەوانەوە لەلایەن لێژنەکانەوە ڕێککاری یاساییان لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.