Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:27

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر کۆتایی ئه‌رکه‌که‌ی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

له‌میانی سه‌ردانی كۆڵۆنێڵ جولیات، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و بڕیاری وڵاته‌كه‌شی له‌جێگره‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ ئاشكراكرد.

ئه‌مڕۆ 29ی حوزه‌یرانی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له‌ كۆڵۆنێڵ جولیات راوێژكاری باڵا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌دیدارێكدا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركان و به‌رپرسانی باڵا و راوێژكارانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاند.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ستایشی ئه‌رك و كاری ماوه‌ی رابردووی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد، له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و راشیگه‌یاند: شانازی به‌ پێكه‌وه‌ كاركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین، كه‌ رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ به‌درێژایی كاركردنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، قاره‌مانێتی و دڵسۆزی له‌ پێشمه‌رگه‌دا بینیوه‌، بۆ ئه‌وه‌ش ووتی: له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌شم پێشمه‌رگه‌ له‌بیرناكه‌م و هاوشانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌م به‌ دۆست و پاڵپشتی یه‌ك ده‌مێنینه‌وه‌.

له‌كۆتایی دیداری ماڵئاوایی له‌فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، قه‌ڵغان و رێزلێنانی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ پێ به‌خشرا.

بڕیاره‌ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆلۆنێل جولیات، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێگره‌وه‌كه‌ی دیاریبكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.