عه‌دنان ئۆكتار كه پێش دوو ساڵ به تۆمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ته‌ریقه‌تێك كه هه‌وڵی بۆتێكدانی حكوومه‌ت داوه، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه و دادگایی كردنه‌كه‌یشی هێشتا به‌رده‌وامه.
عه‌دنان ئۆكتار و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له به‌ندیخانه‌دان و حكوومه‌تی توركیایش سه‌ره‌تا ده‌ستی به‌سه‌ر خانوو و ڤیلاكانی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌دا گرت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌یش سه‌ندوقی دارایی توركیا به فه‌رمانی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته جلوبه‌رگ و شت و مكی تایبه‌تی عه‌دنان ئۆكتار و ماڵ و كه‌لوپه‌لی 6 كۆمپانیای سه‌ربه عه‌دنان ئۆكتاری به مه‌به‌ستی فرۆشتن خسته مه‌زاده‌وه. ده‌گۆترێت كه له نێو كه‌ل و په‌ل و شت و مكهكاندا ماركه‌ی زۆر ناوداری جیهانیش هه‌ن.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه عه‌دنان ئۆكتار ماوه‌یه‌ك مامۆستای ئاینی بووه و دواتر ده‌ستبه‌رداری كاری مامۆستایه‌تی بووه و ده‌ستی به دروستكردنی جه‌ماعه‌ت و گرووپی دانس و پێگه‌یاندنی مانكهنهكان له توركیا كردووه.
ئه‌رده‌لان گۆران
دارایی عه‌دنان ئۆکتار مه‌زاد کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.