بە هۆی كەمیی بارینی بارانەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان زۆر باش نییە، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاویش رایدهگهێنێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دروستكردنی 9 بەنداوی دیكەی داوە.
ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاو رایدهگهێنێت: ڕەزامەندیی سەرۆكایەتی حكوومەت بۆ دروستكردنی 9 بەنداو وەرگیراوە، كە بە شێوازێكی پەبلیك دروست بكرێن و بڕیارە كەرتی تایبەت و حكوومەتیش بەیەكەوە كارەكە بكەن، لە ئێستاشدا چەند كۆمپانیایەك ئۆفەریان پێشكەش كردووە، قۆناغی دووەم ماوە تا ئەم كۆمپانیایانە وردەكارییەكانیان بۆمان بنێرن تاوەكوو بزانین چۆن دروستی دەكەن، چونكە حكوومەت لەم بارودۆخەدا بودجەی پێویستی لە بەردەستدا نییە، دواتریش ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەم دەكەین.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: بەنداوەكان ساڵانە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، كە پارەی تەرخانكراومان زۆر كەمە بۆ نۆژەنكردنەوەیان و تەنیا بڕێكە بۆ حاڵەتی لەناكاوی بەنداوەكان، هەروەها ئاوی بەنداوەكان كەمیان كردووە، بە هۆی كەمیی بارانبارینەوە، بە تایبەت بەنداوە گەورەكان لە حاڵەتێكی زۆر باشدا نین، بۆیە دەبێت هەموومان بەیەكەوە هەوڵ بدەین ئاو بەفیڕۆ نەدەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.