د. نەوزاد عەبدوڵلا - مامۆستای زانکۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به عێراق لەنێو ململانێی وڵاتانی هەرێمیی و زلهێزدا رایگه‌یاند : به‌ستنی ئه‌و لوتكه‌یه له به‌غدا ، له نێوان ئه‌و 3 وڵاته ، له رووی ئابووری جه‌خت له سه‌ر بوونی بازارێكی هاوبه‌ش ده‌كات ، هه‌روه‌ها خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان ئه‌و 3 وڵاته‌دا ، ئه‌ویش گرنگی دان به سه‌قامگیری ناوچه‌كه كه سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی ئه‌و 3 وڵاته به یه‌كتره‌وه تا راده‌یه‌ك گرێدراوه .
هه‌روه‌ها وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه پێگه‌یان لاواز بووه له ناوچه‌كه . هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هێزێك بێنه‌وه مه‌یدان رووبه‌رووی هێزه‌كانی ناعه‌ره‌بی ببنه‌وه له رووی سیاسییه‌وه . یه‌كێك له ئامانجی ئه‌و لوتكه‌یه گرنگی دانه به وه‌به‌رهێنان له نێوان ئه‌و 3 وڵاته ، لایه‌نی ئابووری زۆر گرنگه ، به‌ڵام ئه‌جیندای سیاسی له پشت ئه‌و لایه‌نه‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا له پشته‌وه پشتیوانی ئه‌و لوتكه‌یه بدات ، ئامانجیش هه‌ژموونی ئیران له عێراق كه‌م بكاته‌وه .
هه‌رچه‌ند هه‌وڵه‌كه جدیه بۆ سه‌رخستنی ئه‌و لوتكه‌یه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنیش هه‌یه . چونكه كه‌س نازانێت ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی كه دوای ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی داهاتووی عێراق كێ ده‌بێت ئایا نزیك ده‌بێت له ئێران یان نا ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و لوتكه‌یه ده‌بێت
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.