Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:29

د . رێبین سه‌لام : کورد له‌ رووی بابه‌تی پرۆتۆکۆڵه‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ته‌واوی عێراق هه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

د. رێبین سەلام - مامۆستای زانکۆ له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ عێراق لەنێو ململانێی وڵاتانی هەرێمیی و زلهێزدا رایگه‌یاند :

ئه‌و لوتكه‌ سێ كوچكه‌یه‌ په‌یامێكی گرنگه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ئه‌ویش هاننی دوو ده‌وڵه‌تی به‌هێز ئه‌ویش ئوردن و میسره‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن عێراق له‌ هه‌ژموونی وڵاتانی نا عه‌ره‌بی ده‌ربهێنن . عێراقیش وڵاتێكی گرنگه‌ و رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ بنیادنانی كۆمكاری عه‌ره‌بی . ئیستا ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌كو ئوردن و میسر ، هاتوونه‌ته‌ نێو ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی عێراق وه‌كو جاران بگه‌ڕێننه‌وه‌ .

هه‌موو بابه‌ته‌ پرۆتۆكۆڵیه‌كان له‌ عێڕاق له‌ لایه‌ن كورده‌وه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌و كابینه‌یه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌ كورده‌ ئه‌ویش به‌رێز فوئاد حوسێنه‌ . كوردستان له‌ رووی دبلۆماسییه‌وه‌ ، سه‌ركه‌وتوو بووه‌ بۆیه‌ عێراق سوودی لێ وه‌رگرتووه‌ و ره‌نگی له‌ سه‌رتاپای عێراق داوه‌ته‌وه‌ . ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی ئیجابییه‌ . هه‌روه‌ها هۆكاری ئیقلیمیش رۆڵی خۆی هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و لوتكه‌یه‌ .

شه‌ڕه‌كه‌ شه‌ڕێكی ئابووری گه‌رمه‌ و له‌ خزمه‌تی پێشخستنی ئابوورییه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ رووی ستراتیژ و دوور مه‌ودا . كورد په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌ گه‌ڵ ئوردندا هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ ، به‌ر له‌و لوتكه‌یه‌ش به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی سه‌ردانی ئوردنی كرد كه‌ ئه‌وه‌ش رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ . هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ میسریش كورد به‌ هه‌مان شێوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ئیجابی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵیدا .

هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی ، ئه‌كید سوود له‌ به‌ستنی ئه‌و لوتكه‌یه‌ ده‌بینێت و ئه‌و هه‌رێمه‌ش رۆڵی ئیجابی بینیوه‌ له‌ به‌هێزبوونی عێراق

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.