وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە ئەگەر هاتنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دەدات رایگه‌یاند: مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا له جیهاندا ته‌واو نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا رایگەیاند: ئێمە بە دوو شەپۆڵدا تێپەڕبووینە، لە شەپۆلی دووەمدا ماوەیەکە بەرە و چەماوەیەکی ئاسۆیی دەڕوات، لەگەڵ ئەوەش هۆشداری دەدەینە هەموو لایەک کۆرۆنا لە جیهاندا تەواو نەبووە، وڵاتانی زۆر پێشکەوتوو و زلهێز هۆشداری لە شەپۆلی سێیەم دەدەن.
دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی گوتیشی: چاودێریی رەوشەکەش دەکەین، ئامادەکارییەکان و رووبەڕووبوونەوەکان پێویستی بە هاوئاهەنگی هەیە تەنیا بە لایەنی تەندروستی نابێت، هاووڵاتیان دەبێت پابەندبن بە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە لە یەکدی و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵخ، ئەمە گرنگترین رێکارە هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی پرۆسەی پێدانی ڤاکسین.
وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند: مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا له جیهاندا ته‌واو نه‌بووه، وڵاتانی زۆر پێشكه‌وتو و زلهێز هۆشداری له شه‌پۆلی سێیه‌م ده‌ده‌ن.
گوتیشی: چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراقه‌وه هۆشداری له‌باره‌ی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا دراوه‌ته هاووڵاتیان، گومان ده‌كرێت یان یاخود ئه‌گه‌ری هه‌یه شه‌پۆلی سێیه‌م بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.