Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:28

پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی شاخی گۆیژەی سوتاند دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 26 -6-2021 بڵاوی كرده‌وه‌: دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لە شاخی گۆیژە ئاگر دەکاتەوە و دواتر شوێنەکە بەجێدەھێڵێت، پاشان لەلایەن چەند هاوڵاتییەكی بەڕێزەوە ئاگرەکە کوژێنرابوەوەو ڕێگریی لە تەشەنەسەندنی کرابو، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.

پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا.

پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەئێستادا تۆمەتبار (ی ، ق ،م ) لە دایكبوی 1999 بەبڕیاری  دادوەر و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو پۆلیس رایگەیاندووە،  لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.