دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی راگەیاندو ئەمڕۆ و سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
دكتۆر جووتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: حكومه‌ت پابه‌نده هه‌ر سیی رۆژ جارێك مووچه بدات و ئه‌مرۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران كرا.
راشیگه‌یاند به‌منزیكانه بڕه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پڕۆژه بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها جووتیار عادل له باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌نگاوی فیعلی بهاوێژێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.