ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕونکردنەوەِیهكدا ڕایگهیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسانێکی نابەرپرسەوە تەقە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، لەلایەن پاسەوانانی بارەگای ئەنجومەنەوە تەقەکەرەکان دەسگیرکران و بۆ ڕێزگرتن لە یاسا تهقهكهرهكان ڕادهستی بە لایەنی پەیوەندیدار کراون.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕونكردنهوهكهدا ڕاشیگهیاندووه: ئێمە لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم جۆرە ڕەفتارانە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات دەبێتە هۆی شڵەژانی دەرونی خەڵکو شێواندنی بازاڕ، لەلایەکی دیکەوە ئەم ڕەفتارانە چەندە ئیستفزازکردنی پارتییە هێندە زیاتر سوکایەتیە بە یاسا و لایەنی پەیوەندیداری حوکمەتی خۆجێی، بۆیە یٔێمە لای خۆمانەوە داوا دەکەین هیچ هێزێک کێشەکانی خۆی نەگوازێتەوە بۆ فەزای گشتی، چونکە دواجار لەسەر ئاستی گشتی خۆیان باجی دەدەن.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: لای خۆمانەوە داوا دەکەین یاسا ڕێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێتەبەر.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۰۲۱ -٦ - ۲٤
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.