عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود ، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، لیستی ناوی قۆناغی دووه‌می ئه‌و زیندانییه سیاسیانه‌ى كه مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه بڵاو كرده‌وه.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه و رایدهگهێنێت: دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (474) لە رێکەوتی 24 / 6 / 2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (197) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی دووەم ئەو كه‌سانه‌ی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان کردووە.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایاری و حوزەیرانی 2021 به‌م شێوه‌یه:
1ـ ئەو كه‌سانه‌ی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2ـ ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.