۱ـ مه‌رج نییه كه پشكنینی میزت كرد و تیایدا ده‌ركه‌وت رمل هه‌بوو ئیتر واته نه‌خۆشییه. بوونی رمل زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه فه‌حسی میزه‌كه‌ت له‌ناو شوشه‌كه زۆر دانراوه پێش فه‌حس.
۲ـ له فه‌حسی میزدا بوونی یه‌ك دوو جه‌راعه‌ت یان دڵۆپه خوێن،مانای هه‌وكردن یان هیچ نه‌خۆشییه‌ك نییه.زۆربه‌ی جار ئه‌م شتانه مرۆڤی له‌ش ساغ هه‌یه‌تی و كێشه نییه.
۳ـ كه لاته‌نیشته كهلهكهت ئازاری هه‌بوو مه‌رج نییه گورچیله‌ت بێت،زۆربه‌ی كات ئازاری ماسولكه‌ی پشته ده‌گاته ئه‌وێ یان ئازاری كۆڵۆنه.
٤ـ هه‌رگیزاو هه‌رگیز له خۆته‌وه مه‌چۆ سۆنار بكه‌یت بۆ گورچیله‌كانت بێ بینینی پزیشكی هه‌ناوی.زۆربه‌ی كات سۆنارهكه كیسێك یان ئاوسانێك یان ته‌نانه‌ت به‌ردێك پشان ده‌دات كه له ئه‌سڵدا بێ ده‌نگه و هۆكاری ئازاره‌كه‌ی تۆ نه‌بووه.ووریابه به هه‌ڵه‌دا نه‌ڕۆیت .
٥ـ حساب و كتاب مه‌كه بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ت گوایه بۆ پاراستنی گورچیلهكانته كه سست نه‌بن.ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر له مه‌سه‌له‌ی گورچیله‌دا ته‌نها بۆ به‌رد سوودی هه‌یه كه درووست نه‌بێت،بۆ سستی و چالاكی گورچیله هیچ ده‌وری نییه.
٦ـ كه میزت كرد و بینیت خه‌ست بۆته‌وه یان زه‌رد بووه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هی ووشك بوونه‌وه‌ی خۆت یان میز ههڵگرتنته و نه‌ت كردووه.بۆیه نۆرماله مه‌گه‌ر به‌رده‌وام وا بیت ئینجا پزیشكت پێوویسته.
۷ـ یه‌كه‌م هۆكاری میز زۆركردن له گه‌نجدا شه‌كره و هه‌وكردن نییه به‌ڵكو دڵه ڕاوكێ و قه‌له‌قییه.چۆن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه به‌رده‌م سه‌رئاوه‌كان به‌ر نه‌ده‌كه‌وت...ئاساییه
۸ـ میز كردنی زۆر له شه‌ودا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هی دڕه‌نگ خواردنه‌وه‌یه له شه‌ودا،یان خۆ دانهپۆشینه كاتی نووستن یان قه‌له‌قییه.كه دوو سێ جار دووباره بووه وه ئینجا پزیشكت ده‌وێت.
۹ـ زۆر ناره‌حه‌تی میزكردن هه‌یه مه‌رج نییه په‌یوه‌ندی به كۆ ئه‌ندامی میزه‌ڕۆوه بێت،له‌وانه‌یه شه‌كره بێت،لێچوونه‌وه‌ی سووڕی مانگانه،نه‌خۆشیه گواستراوه سێكسییه‌كان یان ده‌روونی .
۱٠ـ ژنی باڵغ ئاساییه سوكه هه‌وكردنی میزه‌ڵدان بگڕیت له ساڵێدا دووان،به‌ڵام پیاوی باڵغ گه‌ر تووش بوو یه‌ك جاریش بێت ئه‌بێت پزیشكی هه‌ناوی ببینێت.
دكتۆر زانیار ئاغال - پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو و دڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.