به‌یانی ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر (ناوه‌ندی رۆشنبیریی زین) كرایه‌وه، ئه‌م ناوه‌نده تایبه‌ته بۆ گرنگیدان به به‌رهه‌م و كاره‌كانی ئافره‌تان.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021.6.23، به‌ئاماده‌بوونى كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسى و به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر و ئه‌حمه‌د كانى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌پرسى لقى2ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سكرتێرى یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و ژماره‌یه‌كى دیكه له په‌رله‌مانتاران و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی، له‌باره‌گاى مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان (ناوه‌ندی رۆشنبیریی زین) كرایه‌وه.
ئامانج لێی دەرخستنی توانای ئافرەتان و زیاتر بە رۆشنبیركردنیانه بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا زیاتر خزمەت بە كۆمەلگا بكەن.
دكتۆر ڤیان سلێمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە مه‌راسیمی كردنەوەی ناوەندی رۆشبیری زین وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: لەم ناوەندە هەوڵ دەدەین زیاتر خزمەت بگەیەنین بە توانای ئافرەتان، بە تایبەتی ئەو ئافرەتانەی كە پێویستایان بەوەیە گرنگی زیاتر بە بەهرەكانیان بدرێت.
جێگه‌ى باسه، (ناوه‌ندی رۆشنبیریی زین) ناوه‌ندێكه بۆ گرنگیدان به به‌رهه‌م و كاره‌كانی ئافره‌تان له‌سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.