Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:42

ئه‌مڕۆ ساڵێک به‌سه‌ر کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین تێده‌په‌ڕێت           

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 22-6-2020، هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین به‌هۆی توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوای چه‌ند رۆژ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر دواجار له‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایی كرد.

 هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین له‌دایكبووی شاری سلێمانییه‌، ماوه‌یه‌ك له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژیاوه‌ و ماڵی له‌ سه‌قز بووه‌، له‌ ساڵانی 80ی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌،  زیاتر له‌ 35 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانیی هه‌یه‌، یه‌كه‌م گۆرانی كه‌ پێی ناسرا گۆرانیی "هۆ غه‌ریب مه‌ڕۆ" بوو، جگه‌ له‌ به‌سته‌ و مه‌قام، به‌ندبێژێكی باشیش بوو و له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ و به‌ندبێژ (میدیا حسێن) هاوڕێیه‌تییه‌كی نزیكیان هه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ژه‌نیاری شمشاڵ (قاله‌ مه‌ڕه‌)، دانیشتنیان هه‌یه‌ و بۆ یادگاری تۆماریان كردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هیچ رێوڕه‌سم و مه‌راسیمێكی بۆ ئه‌نجامنه‌درا، به‌ڵام سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللی كوردستان و گه‌ڕیان میدیا له‌ ناو باخچه‌ی عه‌تا چاوشین له‌ به‌رده‌م په‌یكه‌ره‌كه‌ی مه‌راسیمێك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی رێز و وه‌فا رێكده‌خه‌ن.

ئا- كامران

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.