بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و رێكخستنی شەقامەكان بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی و بەخشینی سیمایەكی جوانیش بە شارەكە، تیمەكانی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ رێكخستن و جوانكردنی شەقامەكان بەڕێوەبرد.
هەڵمەتەكە چەند بەشێكی لەخۆگرتبوو كە لەلایەن تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە گەڕەكی هەولێری نوێ و لەسەر شەقامی سەرەكی كەسنەزان هەولێر بەڕێوەچوو.
لەمیانەی هەڵمەتەكەدا كاری رێكخستنەوە و چاككردنەوە بۆ دوورگەی ناوەندی لەگەڵ داخستنی شوێنی سووڕانەوە و دروستكردنی قەنتەر و چەند كارێكی دیكە لە گەڕەكی هەولێری نوێ كرا. لەلایەكی دیكەوە كاری چاككردنەوەی پەرژینی ئاسنینی سەر شەقامی سەرەكی رێگەی هەولێر كەسنەزان بەڕێوەچوو كە ئەو شەقامە زۆرترین قەرەباڵغی لەسەرە.
ئەمانە و دەیان كاری دیكە لەمیانەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكە ئەنجامدران و بەردەوامیشی دەبێت، لەو شوێنانەی كە پێویست دەكات نۆژەن بكرێنەوە یان كاری جوانكاریان تێدا ئەنجام بدرێت.
هەولێر.. هەڵمەتێکی رێکخستنی شەقام و جوانکردنی سیمای شار بەڕێوە چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.