پاش سێ كاتژمێر‌و سی خولهك دووه‌مین دانیشتنی فراوانی نێوان ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جنێڤ كۆتایی هات.
له‌و باره‌وه به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ردوو سه‌رۆك ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وانیان ساز دا نه‌ك دوو كۆبوونه‌وه‌ی فره‌وان وه‌ك پێشتر پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو، ئه‌م كۆبوونه‌وه فره‌وانه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورت هات كه بڕیار بوو حه‌فتاو پێنج خولهك به‌رده‌وام بیت، به‌ڵام نه‌وه‌دو سێ خوله‌كی خایاند.
لای خۆیه‌وه تیمی ڕۆژنامه‌وانی ڕووسی كه هه‌واڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه دووپاتی كرده‌وه كه وتووێژه فرهوانهكانی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك و هه‌ردوو شاندی یاوه‌ریان كۆتاییان هات و هه‌ردوو لا بڕیاریان دا ئه‌م گه‌ڕه‌ی وتووێژه‌كان دابه‌ش نه‌كرێت كه له‌سه‌ره‌تاوه پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسانی كۆشكی سپی به میدیاكانیان ڕاگه‌یاند كه وتووێژه فرهوانهكان له كاتژمێر پێنج و پێنج خولهك به كاتی ناوچه‌یی سویسرا كۆتاییان هات.
كۆبوونه‌وه فرهوانهكه پتر له كاتژمێرێك درێژه‌ی كیشا پاش ئه‌وه‌ی پوتین و بایدن گه‌ڕێكی وتوێژی به‌راییان سازدا پتر له كاتژمێر‌و نیویكی خایاند‌و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وی ڕووسیا و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌مریكا به‌شدارییان تێدا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.