بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.6.16، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمو نوێنەری کۆمپانیا و بازرگانییەکانی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا و بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە و نوێنەری وڵاتان و خاوەن پڕۆژەکانی دەستپێشخەری کار و پڕۆژە بچووکەکان، دووەم خولی پێشانگای تەکنەلۆژیای هایتێکس بەهاوبەشی رێکخراوی روانگە، لەپێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.
دوای بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی هایتێکس، ئامادەبووانی پێشانگاکە و سەردانی یەکەکە یەکە بەشەکانی پێشانگاکەیان کرد کە نزیکەی 100 براند و 70 نوێنەرایەتی و کۆمپانیای بەشداریان تێیداکردووە و ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی تر رێکخەرانی پێشانگاکە چەند بیرۆکەیەکی نوێیان داناوە بۆ ئەوەی پێشانگەکە تەنیا نمایشکردنی هەندێک کاڵا و کەلوپەل یاخود هەندێ براند نەبێت و پێشانگەکە تاوەکو رۆژی 19ی مانگ بەردەوامدەبێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە کەرتە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە دیجیتاڵکردنی حکومەت، هەروەها پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری بازرگانانەکان بەیەکەوە کۆدەکاتەوە.
پێشانگای تەکنەلۆژی هایتێکس لە هەولێر کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.